زایەڵە - دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ڕایگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین ئۆپەراسیۆنمان بە مەبەستى دەستگیرکردنی پاشماوەى چەکدارانی داعش لە پارێزگا جیاوازەکان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چەکدارێکی داعشمان لەو پارێزگایە دەستگیرکردووە.
ئەو چەتەیە یەکێک بووە لە پاشماوەی دا.ع.ش لە پارێزگای ئەنبار.
بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بە مەبەستى بە ئامانجگرتنی تیرۆریستان و بازرگانانی ماددەى هۆشبەر.
کامەران کەریم